عه‌ره‌ب بۆ ئۆرشه‌لیم كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ شه‌ممه 9/12/2017 كۆمكاری عه‌ره‌بی له ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌سه‌ر داوای فه‌ڵه‌ستین و ئوردن سازده‌كات، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر ده‌رهاویشته‌كانی بڕیاری ناساندنی ئۆرشه‌لیم (قودس) به پایته‌ختی ئیسرائیل، له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه.
به‌گوێره‌ی یاداشتی نوێنه‌ری فه‌ڵه‌ستین، كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر جووڵه‌ی عه‌ره‌ب بۆ گۆڕینی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات، كه ده‌ستی بۆ پێگه‌ی "مێژوویی و یاسایی" ئۆرشه‌لیم (قودس) بردووه.
یاداشته‌كه، ناساندنه‌كه‌ی تره‌مپ به پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌ڵه‌تی و ریككه‌وتننامه‌ی چواره‌می جنێڤ ناوده‌بات.
هه‌روه‌ها داواكاریی به‌ستنی كۆبوونه‌ی به په‌له‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، پشت به بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌به‌ستێت كه له لوتكه‌كانی خولی چاودێریكردنی پێشوودا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی به‌رپرس له قاهیره‌وه رایگه‌یاندووه: "كۆبوونه‌وه‌كه ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت"، مادده‌ی یازده‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بیش ئه‌وه‌ی چه‌سپاندووه، ئه‌گه‌ر دوو وڵات داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی بكه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كه سازده‌كرێت.