نه‌وتی كه‌ركووك ده‌خرێته خزمه‌تی ئێران و باشووری عێراقه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/12/2017 جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنێكی نه‌وتی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی واژۆكراوی نێوان عێراق و ئێران، ده‌بێت عێراق رۆژانه 30 تا 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك كه ده‌كرێت زیاتریش بكرێت، به تانكه‌ر بۆ ئێران بنێریت تا ئه‌وكاته‌ی راكێشانی بۆرییه نه‌وتییه‌كه ئه‌و مه‌به‌سته ته‌واو ده‌بێت".
له به‌یاننامه‌یه‌دا وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت: "به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌ی كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی واژۆی كردووه، عێراق بڕی دیاریكراوی نه‌وته‌ی كه‌ركووك له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ سنووری هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئێران له نزیك پارێزگای كرماشان. لایه‌نی ئێرانیش هه‌مان بڕی نه‌وت به هه‌مات تایبه‌تمه‌ندی له ده‌روازه‌كانی باشووره‌وه راده‌ستی عێراق ده‌كات".
لای خۆیه‌وه عه‌لاء یاسری، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ ده‌ڵێت: "من له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت زاده، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران رێككه‌وتنه‌كه‌م واژۆ كردووه، به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ عێراق زیاد ده‌بێت، نه‌وتی كه‌ركووك زیاتر ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه‌و سوودی ئابووری هه‌یه و خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ باشووری عێراقیش كه‌مده‌كاته‌وه. جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران باشتر ده‌كات".
كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "به‌م نزیكانه ده‌ست به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته ده‌كرێت كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تایبه‌ت رێككه‌وتووین، تا له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه نه‌وته‌كه بگوازنه‌وه بۆ ئێران".