لاهوريش باسى ميليشياكانى ئێران له كه‌ركووك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لاهور جه‌نگى، وه‌ك به‌شداربوويه‌تى كۆنگره‌ى مه‌نامه‌ى تايبه‌ت به پرسه هه‌رێمايه‌تييه‌كان پرسيارى كاردانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له هه‌مبه‌ر هه‌ژموونى ئێران له عێراق و سووريا ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌پرسێت كه "تاكه‌ى چاوه‌ڕێ بين سياسه‌تى ئه‌مريكا ده‌ستبه‌كاربێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له كه‌ركووك".
له ميانى پانێلى جه‌نه‌راڵ دێڤيد پێترايۆس، به‌ڕێوبه‌رى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا له كۆنگره‌ى مه‌نامه، لاهور جه‌نگى كه له لايه‌ن به‌شێك له سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتييه‌وه به يه‌كێك "له ئه‌ندازيارانى په‌لكێشكردنى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ كه‌ركووك" تۆمه‌تبار ده‌كرێت، پرسيارى "هه‌ژموونى ئێران" و كاردانه‌وه‌ى ئه‌مريكاى ئاراسته‌ى پێترايۆس كرد.
لاهور جه‌نگى له پرسياره‌كه‌يدا گوتى: "به‌رده‌وام گوێمان له بڵاوبوونه‌وه‌ى كاريگه‌رى ئێران ده‌بێت له ناوچه‌كه له راستيدا رۆژانه ئه‌مه به چاوى خۆمان ده‌بينين... ئێمه به‌رده‌وام گوێمان له سياسه‌تى ئه‌مريكايه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رى ئێرانى. ميليشيا شيعه‌كان به يارمه‌تى راوێژكارى زه‌مينى ئێرانى به چه‌ك و تانكى ئه‌مريكى هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه كه هاوپه‌يمانێكى درێژخايه‌نى ئه‌مريكايه له جه‌نگى دژى داعش، به‌ڵام بينيمان ئه‌مريكا ئه‌وه‌ى پشتگوێ خست، تا كه‌ى چاوه‌ڕێ بين هه‌تا ئه‌و سياسه‌ته ده‌ست به‌كارده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رى ئێران له‌و ناوچه‌يه".
ئه‌م پرسياره‌ى لاهور جه‌نگى له كاتێكدايه رۆژى 16ى ئۆكتۆبه‌ر به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى به سه‌رپه‌رشتى قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ميليشيا شيعه‌كان له سه‌روويانه‌وه هادى عامرى كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پاشه‌كشێ به هێزى پێشمه‌رگه بكه‌ن و شارى كه‌ركووك راده‌ستى ئه‌و ميليشيايانه بكه‌ن، كه لاهور جه‌نگى به "باڵى ئێرانيان " ده‌زانێت.
Lahur Talabany at IISS Manama Dialogue 2017, Bahrein talking about #Kirkuk and Iranian influence, asking #US when they will push back Iran in the region! He more or less confirms #Iran and Abadi have played them... pic.twitter.com/Z8Wfj6zmkp
— Aram (@AramKrdstn) ١٠ ديسمبر، ٢٠١٧