گواردیۆلا ده‌رگای رۆیشتنی ئه‌گوێرۆی بۆ ریال مه‌درید كرده‌وه
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ئه‌گوێرۆ گڵۆپی سه‌وزی بۆ ریال مه‌درید هه‌ڵكردووه، باس له شوێنگره‌وه‌ی به سانچێز ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 11 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی ستاری ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه گواردیۆلا ده‌ستبه‌داربوون له ئه‌گوێرۆی به گوێی به‌رپرسانی یانه‌كه‌یدا چرپاندووه و كارگێرانی یانه‌كه‌شی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئالێكسیس سانچێز راسپاردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی Diario Golـی ئیسپانیاش ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردبووه‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مانچێسته‌ر سیتی ئاماده‌یی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له گوێرۆ ده‌ربڕیوه.
گواردیۆلا له یاری دێربی مانچێسته‌ر، به‌شداری به ئه‌گوێرۆی نه‌كردبوو و له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشاندا بوو، له شوێنی ئه‌و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری به گابرێل خیسۆس كرد.
له دوایین یاری مانچێسته‌ر سیتی له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر وێستهام، گواردیۆلا له گێمی دووه‌م ئه‌گوێرۆی هێنایه ده‌ره‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه گوومانه‌كانی له‌سه‌ر رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه بۆ ریال مه‌درید زیاد كرد.