زاخۆ شه‌شه‌مین یاری به‌بێ سه‌ركه‌وتن له خولی نایابی عێراق ئه‌نجام دا
.jpg)
زاخۆ شه‌شه‌مین یاری له وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق ئه‌نجامدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی تامی سه‌ركه‌وتن بكات، له دوایین یاری خۆشی له به‌سرا بووه میوانی یانه‌ی مینا، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 12 دێسێمبه‌ری 2017، له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی عێراق یانه‌ی زاخۆ بووه میوانی یانه‌ی مینا.
له خوله‌كی 25ـی یارییه‌كه باسم عه‌لی حسێن یانه‌ی مینای به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 60ـی گێمی دووه‌م كامۆیانی هێرشبه‌ری پیشه‌گه‌ری كامیرۆنی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی زاخۆ یه‌كسان كرده‌وه، دواتریش هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن و یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی زاخۆ له 6 یاری ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی 3 شكست و 3 به‌رامبه‌ربوونه و به 3 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی هه‌ژده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش له یاری لوتكه میوانداریی یانه‌ی زه‌ورا ده‌كات.