كوردستان 24 ئاماری وردی تۆماری دهنگدهران بڵاودهكاتهوه
K24 - ههولێر:
كوردستان 24 ژمارەی مردووان و ناوی دووبارە لە تۆماری دەنگدەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان بڵاودەكاتەوە، تێیدا بە ھەزاران ناوی مردوو و ناوی دووبارە و كەسی سەروو تەمەن 90 ساڵ بونیان ھەیە.
وتەبێژی ئەنجوومەنی كۆمسیارانیش دەڵێت: "خەریكن دەست بە پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكەن، تا ھەڵبژاردنی داھاتووی كوردستان بە سەركەوتووی بەرێوەببەن".
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان، خەریكی پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە، بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی سەرۆكایەتی ھەرێم و پەرلەمانی كوردستان تۆمارێكی خاوێنی دەنگدەران ئامادەبكات.
بۆ وردبینی زیاتری ناوەكانیش ئەنجوومەنەكە داوای لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و تەندرووستی كردووە ژمارەی پسوولەی خۆراك و ژمارەی دەنگدەرانیان بۆ بنێرن.