ئۆزیل په‌یامێكی بۆ بارسێلۆنا ناردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، ئاشكرای كردووه كه ئۆزێل ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌دات به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چای ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 13 دێسێمبه‌ری 2017، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی بارسێلۆنا به‌نیازن له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ فلیپ كۆتینهۆ راسته‌وخۆ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود ئۆزێلی یاریزانی ئارسێناڵ بكه‌ن.
ئۆزێل له هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گانه‌رز كۆتایی دێت و نایه‌وێت نوێی بكاته‌وه، به‌پێی رۆژنامه ئیسپانییه‌كه‌ش به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی ئۆزێل ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یان داوه به به‌رپرسانی بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ئه‌ڵمانییه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ئۆزێلی 29 ساڵ جگه له بارسێلۆنا له لایه‌ن یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدیشه‌وه گرینگی پێ ده‌درێت و چه‌ند جارێكیش رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا خواستی مۆرینیۆیان بۆ ئه‌و یاریزانه دووپات كردووه‌ته‌وه.
مه‌سعوود ئۆزیل له 2010 نزیك بوو له‌وه‌ی به بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی چاڤی هێرناندێز و ئاندریس ئینیێستا گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه شكستی هێنا، دواتر مۆرینهۆ راهێنه‌ری ئه‌وكاتی ریال مه‌درید ئۆزیلی له یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمن گواستنه‌وه، به‌ڵام دوای 3 وه‌رز ئۆزیل په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵ كرد و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه كۆتایی دێت.