رێباز حه‌ملان گه‌ڕايه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێباز حه‌ملان دواى وازهێنانى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، گه‌ڕايه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى و وه‌ك وه‌زيرى دارايى و ئابوورى ده‌ستبه‌كار بوو.
رێباز حه‌ملان، كانديدى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى له كابينه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمدا، به‌ڵام به هۆى رووداوه‌كانى 12ى ئۆكتۆبه‌رى 2015 وه‌زيره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كاردووركه‌وتنه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كێشايه‌وه، ئه‌مڕۆ به ره‌سمى رێباز حه‌ملان له پۆسته‌كه‌ى ده‌ستى به‌كار كرده‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، په‌رله‌مانتارى گۆڕان بێستوون فايه‌ق رايگه‌ياندووه، رێباز حەملان پەیوەندی بە گوڕانەوە نەماوە و گەڕانەوەکەشی بۆ وەزارەتی دارایی دوور و نزیک بەشێک نیە لە بەرنامەی سیاسی گۆڕان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتيشيكردووه‌ته‌وه، "لە ئێستادا ھەموو ھەوڵێکی (بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان) ھەڵوەشاندنەوە و لەکارخستن و دوور خستنەوەی ئەم کابینەيه".