ئالۆنسۆ: به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ وه‌ستاندنی مێسی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كی زۆرم بینیوه
چابی ئالۆنسۆ مایسترۆی هێڵی ناوه‌راستی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا زۆرترین پرسیاری له باره‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا و چۆنیه‌تی راگرتنی لیۆنێل مێسی لێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 13 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، پوخته‌ی دیمانه‌یه‌كی چاڤی ئالۆنسۆی بڵاو كردبووه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له‌سه‌رده‌می خۆزێ مۆرینهۆ كلاسیكۆی ئیسپانیا گڕی گرتبوو.
ئالۆنسۆ ده‌ڵێت: خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری ئه‌وكاتی ریال مه‌درید هه‌میشه زۆرترین قسه‌ی له‌گه‌ڵ من و رامۆس بۆ چۆنیه‌تی راگرتنی مێسی ده‌كرد، مۆرینهۆ پێی ده‌گوتین چۆن كۆنترۆڵی مێسی بكه‌ین و بۆشایی له‌به‌رده‌می كه‌مبكه‌ینه‌وه.
ئالۆنسۆ ده‌شڵێت: ده‌مه‌وێت راشكاوانه قسه بكه‌م، به‌هۆی مێسی مه‌ینه‌ت و ماندووبوونێكی زۆرم بینی، ئه‌و وه‌ك پیاوكووژێك ده‌هاته پێش چاوم.
ئالۆنسۆ گوتیشی: كاتێك ریال مه‌درید به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له كامپ نوو دۆڕا، زانیمان ئێمه توانای بارسێلۆنامان نه‌ماوه، بۆیه ئه‌م شكسته وای له ریال كرد گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌دا بێت و به‌هێزێكی گه‌وره هه‌ستێته‌وه.
مۆرینهۆ كاتێك له ریال مه‌درید بوو، هه‌میشه ئالۆنسۆی وه‌ك چه‌كێك بۆ راگرتنی مێسی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا به‌كارده‌هێنا، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كاتێك گواردیۆلا به‌ره‌و بایرن میونشن رۆیشت ئالۆنسۆ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له دژی به‌رامبه‌ره‌كانی به‌كاربێنێت.
ئالۆنسۆ له میانه‌ی دیمانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی گوت: كاتێك له 2014 له ریال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندیم به بایرن میونشن كرد، ئه‌وكات ته‌مه‌نم 32 ساڵ بوو، گواردیۆلا متمانه‌ی پێبه‌خشیم و كاتی وازهێنانم له یاریكردنی دواخست و تا 2017 به‌رده‌وامبووم، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گواردیۆلا بوو كه به‌هۆیه‌وه 90 خوله‌ك یاریم ده‌كرد.
ئالۆنسۆ له كۆتایی دیمانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه نائومێدی كردم، ئه‌وه بوو كه نه‌متوانی ناسناوی پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول ببه‌مه‌وه.
چابی ئالۆنسۆ له یانه‌ی ریال سوسیداد پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2004 روویكرده لیڤه‌رپوول و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی له پرێمه‌رلیگ تاقی كرده‌وه، پاشا له 2009 په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، دوای 5 وه‌رز له ریزه‌كانی یانه‌ی شایانه له‌سه‌ر خواستی گواردیۆلای راهێنه‌ری ئه‌وكاتی بایرن میونشن روویكرده بۆندزلیگا و له هاوینی ساڵی رابردوو له ته‌مه‌نی 36 ساڵی به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.