ده‌رهێنانی پاسپۆرت راده‌گیرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: " له رۆژی 25/12/2017 وه كاره‌كانی ده‌رهێنانی پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیان راده‌گیرێت".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت له هه‌رێمی كوردستان، له رۆژی 25/12/2017 وه تا رۆژی 2/1/2018 ده‌رهێنانی پاسپۆرت راده‌گیرێت و هۆكاری راگرتنه‌كه‌یش جه‌ردی ساڵانه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پاسپۆرته‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه یان پاسپۆرتی نوێ ده‌ربهێنن، با پێش ئه‌و ماوه‌یه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بكه‌ن.
وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا له رۆژی 25/12 وه ده‌ست به جه‌ردكردن ده‌كرێت تابزانرێت چی‌یان هه‌یه و تۆماره‌كانیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام رۆژی 2/1ـی ساڵی نوێ ده‌رگاكان به‌ڕووی هاووڵاتیاندا واڵا‌ده‌كه‌نه‌وه.