خورماتوو بۆردوومان ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌ی له ناوچه‌كانی قه‌زای خورماتوودا گیریانخواردووه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه رووبه‌ڕووی بۆردوومانی هه‌ڕه‌مه‌كی بوونه‌ته‌وه‌و هاوه‌نباران ده‌كرێن.
روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "به‌هۆی بۆردوومانی هه‌ڕه‌مه‌كی، سڤیله‌كان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره بوونه‌ته‌وه، چونكه هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی عێراق نه‌یانتوانیووه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه رێگه له‌و كرده‌وانه بگرن".
روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پشتی به كه‌سانی شایه‌تحاڵ له قه‌زاكه به‌ستووه‌و ده‌ڵێت: "هاوهنبارانهكان له زنجیره چیاكانی ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه‌وه ده‌كرێن و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خێزان چوونه‌ته كه‌ركووك و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خورماتوو".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژراون و برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش به ماڵ و شوێنه بارزرگانییهكان گه‌یشتووه.
حسێن كازم كه مامۆستایه له خورماتوو ده‌ڵێت: "شه‌وی 10/12/2017 به هاوه‌ن بۆردوومان كراین، بێ ئه‌وه‌ی بزانین له كوێوه هاوه‌نه‌كان ده‌گیرینه ناوچه‌كه و ماوه‌ی 20 خولهك دریژهیكیشاوهو به‌وهۆیه‌وه به‌ره‌و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه رامانكردووه كه ئارامتر بوون".
عه‌بدولحسێن موحسن فه‌رمانبه‌ره له نه‌خۆشخانه‌ی خورماتوو به روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤی گوتووه: "له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا ئێستا، به‌وهۆیه‌وه 7 كه‌س كوژراون و 22 كه‌سی دیكه‌ش كه ژن و منداڵیان تێدایه، بریندار بوون و برینی به‌شێك له برینداره‌كان سه‌خته".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رۆژی 12/12/2017 به هه‌مانشێوه قه‌زاكه به نیوه‌ڕۆ بۆردوومانكراوهو ژن و منداڵیش بریندار بوون".
به‌ڵام عه‌بدولوه‌هاب قادر دانیشتووی خورماتووهو له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان كارده‌كات گوتوویه‌تی: "سه‌رچاوه‌كه‌ی دیاره، له زنجیره چیاكانی ده‌وروبه‌ری قهزاكهوهیه، هه‌فته‌ی دووجار بۆردوومان ده‌كه‌ن".
ئێستا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق هێزی زۆریان له‌و ناوچانه‌دا كۆكردووه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه كه به‌گوێره‌ی قسه‌ی شاره‌زایان كۆنترۆلكردنهوهیان ئاسان نییه و ماوه‌ی رابردوو باسی ئه‌وه ده‌كرا هێزی نه‌ناسراوی تێدایه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش به ئاشكرا بینیویانن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، خۆبه‌خشه‌كانی ناوچه‌كه و به‌شێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌گه‌ری پێشڕه‌وی ئه‌و هێزانه كه‌وتوونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، نه‌ك به‌بیانووی هێرش بۆ سه‌ر هێزه نه‌ناسراوه‌كه به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه پێشڕه‌وی بكه‌ن.
له رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ره‌وشی ئه‌منی شارۆچكه‌ی خورماتوو تێكچووه‌و دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرد و پێشمه‌رگه‌كانی خۆیان له‌و سنوورانه بی شه‌ڕ كشانده‌وه. سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوردیش به ده‌ستی میلیشیا شیعییه‌كان كوژران و سه‌ندان ماڵ و دووكان و باڵه‌خانه‌ی كورده‌كانی قه‌زای خورماتوو سووتێنران و تاڵانكران.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه بۆشاییه‌كی ئه‌منی درووستبووه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه "ژماره‌یه‌كی به‌رچاو چه‌كداری نه‌ناسراو له‌و زنجیره چیا و گرد و دۆڵانه‌دا بڵاوبووونهتهوهو مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه له داهاتوودا هاوشانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، ئه‌وانیش ببنه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه.