عێراق ده‌یان كه‌سی له سێداره‌دا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 14/12/2017 وه‌زاره‌تی دادی عێراق، بڕیاری له سێداره‌دانی به‌سه‌ر ده‌یان كه‌سدا جێبه‌جێكرد كه تۆمه‌تی تیرۆریان درابووه پاڵ و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری، ده‌یان كه‌سی دیكه چاوه‌ڕوانن چاره‌نووسیان دیاری بكرێت و دوابڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه له‌باره‌ی دۆسییه‌كانیانه‌وه بدرێت.
وه‌زاره‌تی دادای عێراق له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر 38 كه‌س كه تاوانی تیرۆریان به‌سه‌ردا ساغبووه‌وه جێبه‌جێكراوه، پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه دراوه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه واژۆی له‌سه‌ر كراوه".
ئه‌وه له كاتێكدایه جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان له عێراق، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی نێوه‌نده سیاسی و یاساییه‌كان بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق به ناپیشه‌یی و كاركردن له‌ژێر فشاره‌كانی سیاسییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت و ده‌ڵێن "بی لایه‌نیان له ده‌ستداوه".
یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایده‌گه‌یه‌نێت: "تا ئیستا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێراق ده‌سه‌ڵاتێكی پیشه‌یی نییه و له‌ژێر هه‌ژمونی حزبه‌كان و سیاسییه‌كاندایه، ئه‌وه‌ش وایكردووه نه‌توانێت به به‌رپرسیارییه‌تی گه‌وره‌ی دادوه‌ری هه‌ستن، به‌تایبه‌تی له جێبه‌جێكردنی سزای له‌سیداره‌داندا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "فشاره‌كان له لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه و كار گه‌یشتووه‌ته ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كردن و چه‌ندین هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و كاری دادوه‌ری، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و دامه‌زراوه به‌رامبه‌ر به ره‌وته مه‌ترسیداره‌كان له‌رزیوه".