فه‌لاح مسته‌فا: به‌غدا و وڵاتانی رۆژئاوا هاوكاریی ئاواره‌كانی هه‌رێم ناكه‌ن

"هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر هاوكاریكردنی ئاواره‌كان"

K24 - هه‌ولێر:

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌ هاوكارییكردنی ئاواره‌كان، به‌ڵام به‌غدا و وڵاتانی رۆژئاوا هاوكاریان ناكه‌ن.

فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وتارێكدا له‌ گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مریكی ئاشكرد كه‌ "له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان باوه‌شی بۆ هه‌زاران ئاواره‌ گرتۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وامی دابینكردنی ئه‌و هاوكاریانه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ هاوكاریی حكومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌كی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاوكاریان نه‌كردوون".

هه‌روه‌ها فه‌لاح مسته‌فا ده‌ڵێت: "ئه‌وان زیاتر له‌ ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د هه‌زار ئاواره‌یان له‌خۆگرتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ هاوكارییه‌ك بكرێت".