"مێسی به باشترین یاریزانی 2017 ده‌ستنیشان كرا"
گۆڤاری Four Four Twoـی بریتانی كه گۆڤارێكی مانگانه‌یه و به 9 زمانی جیاواز له جیهان ده‌رده‌چێت، له دوایین چاپی خۆیدا لیستی 100 باشترین یاریزانی جیهانی بڵاو كردۆته‌وه.
پێگه‌ی فۆر فۆر تو له‌سه‌ر ئاستی جیهان باوه‌ڕپێكراوه لیۆنێل مێسی هێرشبه‌ری ئارجێنتینی به باشترین یاریزان بۆ ساڵی2017 ده‌ستنیشانكردووه، كه ئه‌و یاریزانه له 2017 توانی ته‌نیا له لالیگا 39 گۆڵ بكات و زیاتر له 15 گۆڵی له هه‌ر یاریزانێكی تۆمار كرد، هه‌روه‌ها 141 پاسی له ناوچه‌ی سزا به هاوڕێیه‌كانی داوه، پله‌ی دووه‌میش به‌ر رۆناڵدۆی دووه‌م كه‌وتووه كه ئه‌و یاریزانه پۆرتوگالیه پێنجه‌م نازناوی بالۆن دۆری برده‌وه، له پله‌ی سێیه‌میشدا نێیمار دا سیلڤا ده‌بینرێت.