حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی كه‌ركووك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاری كه‌ركووكه‌وه رایگه‌یاند: "میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌ك قوتابی و خوێندكاری زانكۆی كه‌ركووكیان به‌هۆی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی كوردییه‌وه ده‌ستگیر كردووه".
سه‌رچاوه‌كه گوتویه‌تی: "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/12/2017 به‌هۆی پۆشینی جلوبه‌رگی كوردی و ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه له زانكۆی كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه، چه‌كداره شیعه‌كان، قوتابییه‌كانیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار بردووه و هێزه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه‌یش له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه".
گرتەیەکی ڤیدیۆییش كه لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە یەكێك لە قوتابخانەكانی كەركووك رێورەسمی پیرۆزكردن و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان بەڕێوەچووە و ئاڵای كوردستان ھەڵكراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای داگیرکردنی کەرکووك لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کورد بە ئازادی ناتوانێت رای خۆی دەرببڕێت.
ھاوكات لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان رێورەسمی جیاواز بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان بەڕێوەچوون.
رۆژی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له سه‌ر بینای شاره‌داری مه‌هاباد له 17 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1945 به وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له مێژووی سیاسی كورد ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه 72 ساڵ به‌ر له ئێستا بۆ یه‌كه‌مجار ئاڵای كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومه‌ت به‌رزكرایه‌وه، مانگێك و چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی كۆماری كوردستان له رۆژی 22 كانوونی دووه‌می 1946 دابمه‌زرێت.
لە دانیشتنی رۆژی 11/11/1999 یاسای ئاڵا لە پەرلەمانی كوردستان دەرچوو، له ساڵی 2009، پەرلەمانی كوردستان رۆژی 17 كانوونی یه‌كه‌می بە رۆژی ئاڵا دیاركرد كە هاوكات هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش به رۆژی دایك له كوردستان دیاری كرد.
خه‌ڵكی كه‌ركووك له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زۆرینه‌یان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیدا و تا پێش 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ئاڵای كوردستان له سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووكیش ده‌شه‌كایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی رێككه‌وتنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی به چاودێری فه‌رمانده‌كانی پاسداران، شاره‌كه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه راده‌ستی حه‌شد و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق كرایه‌وه، دوای هاتنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یش سه‌رجه‌م ئاڵاكان لێكرانه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سوكایه‌تییان پێكرد و ته‌نانه‌ت وێنه‌ی شه‌هیده‌كانی پێشمه‌رگه‌شیان له پارێزگاكه لێكرده‌وه.