"یاریزانانی بارسێلۆنا ئاماده نین چه‌پڵه بۆ ریال مه‌درید لێبده‌ن"
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسپانی بڵاویانكردۆته‌وه یاریزانانی بارسێلۆنا به‌نیازنین به‌ر له یاری كلاسیكۆ چه‌پڵه بۆ یاریزانانی ریال مه‌درید لێبده‌ن.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له بارسێلۆنا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17 دێسێمبه‌ری 2017 ئاشكرایكردووه بارسێلۆنا ئاماده‌نییه رێره‌وی رێزلێنان بۆ ریال مه‌درید و هه‌ر یانه‌یه‌ك دیكه درووست بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌كه، یاریزانانی بارسێلۆنا ته‌نیا له حاڵه‌تێك نه‌بێت ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا خۆی به‌شداری كردبێت و نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا بێت، هه‌روه‌ك و له وه‌رزی 2007/2008 له خولی ئیسپانیا روویدا.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ هه‌روه‌ها بڵاوی كردۆته‌وه بارسێلۆنا به‌ر له یاری كلاسیكۆ له سانتیاگۆ بێرنابیۆ مه‌شقه‌كانی ده‌كات و دواتر راسته‌وخۆ ده‌چێته ژووری جلگۆڕین، ریال مه‌دریدیش به‌ر له یارییه‌كه جامی مۆندیالی یانه‌كان پێشكه‌شی هانده‌ران ده‌كات.
بڕیاره له 23ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، له كلاسیكۆی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی بارسێلۆنا بكات.