ئه‌و 5 هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی بارسێلۆنا له 2017 ئه‌نجامی داوه
یانه‌ی بارسێلۆنا به رابه‌رایه‌تی ڤاڵڤێردی ئه‌م وه‌رزه لوتكه‌ی لالیگای گرتووه و بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگیش سه‌ركه‌وتوون و ئه‌م وه‌رزه‌ش بارسێلۆنا تووشی هیچ شكستێك نه‌بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌شی شرۆڤه‌كاران دۆخی ئێستای بارسا به‌باش وه‌سف ناكه‌ن و ئاماژه به چه‌ندان هه‌ڵه‌ی هونه‌ری و كارگێری یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌كه‌ن
.1ـ شكست هێنان له گه‌شه‌پێدان و ده‌رخستنی رۆڵی زیاتری یاریزانان:
ڤاڵڤێردی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وانه‌ی له وه‌رزی رابردو وه‌رنه‌گرت، كاتێك یانه‌كه له كۆتاییه‌كان ناسناوه‌كانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ و سووپه‌ری ئیسپانیای له‌ده‌ستدا، هه‌ڵبه‌ت هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئاستی ئه‌ستێره‌كانی ئه‌نجام نه‌دا و هێشتا نه‌یتوانیوه هێڵی ناوه‌راست به‌شێوه‌یه‌كی باشتر رێكبخاته‌وه و قه‌ره‌بووی رۆیشتنی نێیمار بكاته‌وه.
ڤاڵڤێردی نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ئاندرێ گۆمێز به‌كاربێنێت و سوودیشی له یاریزانه لاوه‌كانی تیپی دووه‌م وه‌رنه‌گرتووه، دیارترینیان كارلێس ئالینا و ئه‌بیل رۆیز.
2ـ هه‌ڵچنینی هه‌موو هیوایه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر لیۆنێل مێسی:
لیۆنێل مێسی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێت، به‌رده‌وام له نێو یاریگه زۆرترین ده‌رفه‌تی گۆڵكردن بۆ هاوڕێیه‌كانی ده‌ره‌خسێنێت، له ئێستادا مێسی به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌سه‌رشانه، ئه‌مه‌ش بۆ بارسا جۆرێكه له‌سه‌ركێشی.
لیۆنێل مێسی له زۆربه‌ی یارییه‌كان رۆڵی هێرشبه‌ر و ناوه‌راستكاریش ده‌بینێت و ئه‌م وه‌رزه‌ش 14 گۆڵی له لالیگا كردووه.
زۆرێك له میدیاكان یانه‌ی بارسێلۆنا به ناوی تیپی لیۆنێل مێسی ناوده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش وای له‌ركابه‌ره‌كانی بارسا كردووه و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ راگرتنی ئه‌و یاریزانه بده‌ن.
3ـ به فیرۆدانی كاتێك زۆر بۆ گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆ:
شكستهێنانی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆ زیانێكی زۆری له ناجێگیری پێكهاته‌ی بارسا داوه، تا ئێستا یانه‌ی لیڤه‌رپوول 3 گرێبه‌ستی فه‌رمی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
بارسێلۆنا كاتێكی زۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ به فیرۆداوه، له كاتێكدا چه‌ندان به‌دیلی دیكه‌ی هه‌بوو به نرخێكی هه‌رزانتر، له‌وانه ئه‌نخیل دی ماریا به‌رامبه‌ر 36 ملیۆن پاوه‌ند و مه‌سعوود ئۆزیل به 21 ملیۆن پاوه‌ند، به‌ڵام له پێناو كۆتینهۆ هیچ هه‌وڵێكی جدی جگه له كۆتینهۆ بۆ یاریزانه‌كانی دیكه نه‌داوه.
4ـ رێگه‌دان به رۆیشتنی نێیمار دا سیلڤا:
گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوو بووه گرانبه‌هاترین بازاڕی گواستنه‌وه له مێژووی تۆپی پێ، به‌و پێیه‌ی بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ له به‌رژه‌وه‌ندی پاریس سانجێرمان ده‌ستبه‌رداری نێیمار دا سیلڤا بوو.
بارسێلۆنا پێشتر لیۆنێل مێسی كرده شوێنگره‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ، نێیماریش له بارسا به میراتگری مێسی ناسرا بوو، به‌ڵام كارگێرانی بارسا له مانه‌وه‌ی نێیمار شكستیان هێنا.
5ـ په‌راوێزخستنی ئه‌كادیمیای لاماسیای بارسێلۆنا:
له دوای رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا، كه‌مترین ئاوڕدانه‌وه له لامسیا دراوه، زۆرێك له شرۆڤه‌كاری ره‌خنه له سیاسه‌تی ئێستای یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌گرن و پێیانوایه په‌راوێزخستنی یاریزانانی لاماسیا زیانی دارایی و له‌ده‌ستدانی ناسناوه‌كانی له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه داوه.
بارسێلۆنا ماوه‌ی 4 ساڵه كه‌مترین ده‌رفه‌ت به یاریزانانی ئه‌كادیمیای لاماسیا ده‌دات و ته‌نانه‌ت به ئاسانیش ده‌ستبه‌رداریان ده‌بێت.