كه‌س له په‌تی كیم جونگ ئون رزگاری نابێت
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، به‌پرسێكی گه‌وره‌ی كوشتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه‌و بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كێكی نوێ، ئه‌وه‌ش پاش چه‌ند رۆژێك بووه له كوشتنی به‌رپرسێكی دیكه كه به "پیاوی دووه‌می وڵات" ناوده‌برا.
راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كیم جۆنگ ئون، له سێداره‌یداوه، به‌رپرسی بنكه‌ی "بونگی -ری"ـی ئه‌تۆمی بووه‌و بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كێكی نوێ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "ئه‌ساهی شیمبن"ـی ژاپۆنی، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌و به‌رپرسه گه‌وره‌یه كردوویه‌تی، شه‌شه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی كه بڕیاربووه له به‌هاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، بۆ مانگی سێپته‌مبه‌ر/ ئه‌یلوولی داهاتوو دواخستووه".
هه‌روه‌ها به‌رپرسی داڕووخانی ئه‌و تونێله‌ش بووه كه بووه هۆی مردنی 200 كرێكار وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و رووداوه‌ش پاش 5 رۆژ بووه له كوشتنی جه‌نه‌راڵ "هوانگ بیۆنگ سو" كه به "دووه‌م پیاوی ده‌وڵه‌ت" ناوده‌برا و هۆكاری كوشتنه‌كه‌یشی بۆ وه‌رگرتنی به‌رتیل گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
هه‌ر چه‌نده هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی له‌ناو كۆریای باكوور نییه باسی كوشتنی ئه‌و به‌رپرسانه بكات، به‌ڵام چوونی كیم جۆنگ ئون، بۆ سه‌ر چیای "پایكتو" ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه، چونكه سه‌رۆكه‌كانی كۆریای باكوور، پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری گرنگ و به‌هێزی وه‌ك له سێداره‌دانی به‌رپرسانیان ده‌ركردبێت، چونه‌ته ئه‌و چیایه.