رامۆس: بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ بابه‌تی ژیان و مردنه بۆ ریال مه‌درید
سێرخیۆ رامۆس، سه‌ركرده‌ی ریال مه‌درید بردنه‌وه له بارسێلۆنا و سه‌ركه‌وتن له كلاسیكۆ به بابه‌تی مردن و ژیان بۆ یانه‌كه‌ی ده‌زانێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20 دێسێمبه‌ری 2017، چه‌ندان لێدوانی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی ریال مه‌درید بڵاو كردۆته‌وه، كاتێك
ده‌ڵێت: كلاسیكۆ گرنگترین یارییه له خوله‌كانی ئه‌ورووپا، بردنه‌وه له ئێستا زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو بردنه‌وه‌ی لالیگا بجه‌نگین.
رامۆس له درێژه‌ی قسه‌كانی ده‌ڵێت: هیچ بژارده‌یه‌كمان جگه له بردنه‌وه و ده‌ستخستنی سێ خاڵی یارییه‌كه له‌به‌رده‌م نییه و پێویسته بارسێلۆنا له‌م 3 خاڵه بێبه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له پێشه‌نگ نزیك ببینه‌وه و ركابه‌ری له‌سه‌ر پێشه‌نگی لالیگا بكه‌ین.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 3:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ، له كلاسیكۆی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.