"نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شوێنی درۆكردنه"
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل: باڵیۆزخانه بیانییه‌كان ده‌به‌ینه ئۆرشه‌لیم
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به "شوێنی درۆكردن" ناوده‌بات، له كاتێكدا بریاره ئه‌مڕۆ رێكخراوه‌كه داوا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات دانپێدانانی به ئۆرشه‌لیم (قودس) وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بكێشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/12/2017 سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتویه‌تی: "ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ته‌نانه‌ت پاش ره‌زامه‌ندی و ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی ئه‌و ده‌نگدانه ره‌تده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئۆرشه‌لیم پایته‌ختی ئێمه‌یه و به‌رده‌وام ده‌بین له بونیاتنان و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه بیانییه‌كان بۆ شاره‌كه، له پێش هه‌موویانه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم (قودس) و ئه‌وه رووده‌دات".
رۆژی چوارشه‌ممه 20/12/2017 كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری فه‌ڵه‌ستین به‌سه‌ر سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی كرده‌وه‌و به ده‌نگی 163 ده‌وڵه‌ت بڕیاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ڵه‌ستین ده‌رچوو، ته‌نها شه‌ش ده‌وڵه‌ت له دژی ده‌نگیاندا و 11 ده‌وڵه‌تیش به‌شداریی ده‌نگدانه‌كه‌یان نه‌كرد.
دووشه‌ممه‌ی رابردووش، ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر پرۆژه بڕیارێكی میسری ڤیتوی به‌كارهێنا، تا هه‌ر هه‌نگاوێكی تاكلایه‌نه له‌باره‌ی ئۆرشه‌لیم (قودس) به ناشه‌رعی بناسێنرێ و په‌ره به پرۆسه‌ی ئاشتی بدرێت تا كێشه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل چاره‌سه‌ر بكرێت.