ئینیێستا كلیلی سهركهوتنی یانهكهی له كلاسیكۆ ئاشكرا دهكات
ئاندرێس ئینیێستای ناوەراستکاری بارسێلۆنا پێش یاری کلاسیکۆی بەرامبەر ریال مەدرید چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ ئەنجامداوە.
* ئایا ئەمە دوایین کلاسیکۆی تۆ دەبێت لە سانتیاگۆ؟
- من ئێستا نازانم ئایا دوایین کلاسیکۆم دەبێت یاخود نا، بەڵام هیوادارم کۆتا کلاسیکۆم نەبێت.
* ئۆفەرت پێگەیشتووە لە یانەیەکی دیکە؟
- بەڵێ هەندێ ئۆفەرم پێگەیشتووە، بەڵام من بە هیچ شێوەیەک ئێستا بیر لەو شتانە ناکەمەوە و لە داهاتوودا بریاری لەسەر دەدەم.
* هیچ پلانێکت هەیە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو لە بارسێلۆنا برۆیت؟
- ئەمە ئەو شتەیە کە لەو بارەوە بیری لێدەکەمەوە و ئەمجۆرە بریارەش لەو کاتەدا دەدەم.
* لە بارەی کۆتینیۆ؟
- ئەو یاریزانێکی لێهاتووە دەبێتە داینامۆی بارسا و گرێبەستێکی مێژووییش دەبێت. ئەو یاریزانێکە کە ناوەراست و پێشەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و یاریسازی دەکات و گۆڵیش دەکات و هاتنی ئەو بۆ بارسا کارێکی نایابە.
* کلیلی سەرکەوتن بەرامبەر مەدرید؟
- بۆ سەرکەوتن پێویستە بە باشی کۆنترۆڵی تۆپ بکەی و یارییەکە رابگریت، کاتێک کە دەرفەتت بۆ دەرەخسێت پێویستە سوودی لێوە ببینیت و کەمتر هەلە بکەیت.
* دوو یاری دەکەیت و یارییەک ناکەیت، ئایا ئەمە پلانی نوێیە؟
- من بریار لەسەر ئەوە نادەم کەی و چۆن یاری بکەم، ئەمە راهێنەرە کە بریار لەسەر ئەوە دەدات، پێویستە 90 خولەک یاری بکەم ئەوەش راهێنەر وا بیر دەکاتەوە، تا ئەو کاتەی کە لە توانامدا هەبێت یاری دەکەم.
* ئایا کلیلە نوێیەکانی بارسا چین؟
- هەوڵدان، ئێمە هەمیشە هەوڵی خۆمان لە پێناو پێشکەش کردنی باشترین ئاستمان دەدەین و بە هموو شێوەیەک بۆ رووبەرووبونەوەکان ئامادەین کە لە پێشمانن، ئەمەش وا دەکات کە تیپێکی باش و بە هێز درووست ببێت.
* بردنەوە لەم یارییەدا جیاوازیتان دەبێتە 14 خاڵ، ئایا مانای ئەوەیە لا لیگاتان یەکلا کردەوە؟
- ئەو کاتە ئێمە هەنگاوێکی دیکە بەرەو پێش دەرۆین و جیاوازیمان زیاتر دەبێت، بەڵام نابێت ئەوەش لەبیر بکەین کە یانەکانی ئاتڵێتیكۆ مهدرید و ڤالێنسیاش کە دووەم و سێیەمن رکابەریمان دەکەن.
* خهونه گهورهكهت چییه؟
ـ خهونی من تێپهڕاندنی یانهی چێڵسی له چامپیۆنزلیگ و پاشان بردنهوهی ناسناوهكهیه.