كوردێك ده‌كرێته فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 20ـی سوپای عێراق له كه‌ركووك
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری عێراقی كه قسه‌ی بۆ میدیاكانی عێراق كردووه‌و له چه‌ند رۆژی رابردوودا گۆڕانكاری له فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی 20ـی سوپای عێراقدا ده‌كرێت كه له كه‌ركووك جێگریر بوون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره فه‌رمانده‌ی فیرقه‌كه بگۆڕدرێت و كوردێك بخرێته جێگه‌كه‌ی".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه قسه‌ی بۆ میدیاكان كردووه‌و گوتوویه‌تی: "عه‌مید روكن، مه‌عد به‌دای ئه‌لده‌راجی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 20ـی سوپای عێراق ده‌گۆڕێت و فه‌رمانده نوێیه‌كه‌ش كورد ده‌بێت" بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتر له‌باره‌ی كه‌سه‌كه و هۆكاره‌كانی گۆڕانكارییه‌كه ئاشكرا بكات.
به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه عمید روكن شێرزاد عزیز، جێگای ناوبراو بگرێته‌وه‌و هه‌ر چه‌نده هێشتا به فه‌رمی ئه‌و گۆڕانكارییه رووی نه‌داوه.
له رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه و قه‌زای خورماتوو، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق كرایه‌وه، له‌و رۆژه به‌دواوه تا ئێستا بارودۆخی پارێزگاكه ناجێگیره‌و هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك هێرش و په‌لاماری چه‌كداریی رووده‌دات، جگه له‌وه‌ی به‌هۆی ھێنانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌وه سه‌دان هه‌زار كوردی پارێزگاكه ئاواره‌بوون و ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و ماڵ و خانووی هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی له خورماتوو سووتێنران و تاڵانكران.