4 ھۆکار وا دەکات زیزۆ لە یاریی کلاسیکۆ براوەبێت
کلاسیكۆی زەوی لە کاتێکی گۆنجاو بۆ ریال مەدرید ئەنجام دەدرێت کە دوای چەند رۆژێک لە بوونی بە پاڵەوانی جیھان بۆ ساڵی 2017 دێت، رۆژنامهیهكی نزیك له یانهی شایانهش ئهو هۆكارانهی خستۆتهڕوو كه وادهكات تیپهكهی زیزۆ براوهی كلاسیكۆ بێت.
رۆژنامەی (ئاس)ـی ئیسپانیا له چاپی ئەمرۆ پێنچ شەمە 21 دیسێمبەری 2017 شیكردنهوهی بۆ یاری كلاسیكۆ كردووه و 4 ھۆکارەی دیاری کردووە وەک لایەنی باش بۆ تیپەکەی زیزۆ، پێیوایە دەبێتە ھۆکاری بردنەوەی مێرێنگێ.
1ـ کریستیانۆ رۆناڵدۆ: رۆژنامەکە ئهستێره پورتوگالییهكهی بە پیاوە گرینگ و سەرەکیەکە دیاریی کردووە، ئهوهشی نووسیوه ھەرچەند تا ئێستا بە تەنھا مەشق دەکات، بەڵام ئەو کاریگەریەکی زۆری لەسەر یاریزانەکان ھەیە لە نێو یاریگادا، لە کۆی 28 یاریی لە دژی بارسێلۆنا، ١٧ گۆڵی تۆمار کردووە.
2ـ لوكا مۆدریچ: ئهم ناوهراستكاره كرواتییه بۆ ئاستە بەرزەکەی پێشووتری گەڕاوەتەوە، رۆژنامهكه نووسیویەتی: ئەگەر دۆن گۆڵکەری تیپەکە بێت، ئەوا مۆدریچ "تێرمۆمەتری"ـی ریال مەدریدە، لە جامی جیھانی یانەکانیش لە وڵاتی ئیمارات، خەڵاتی باشترین یاریزانی پێبەخشرا.
3ـ کارفاخال و مارسێلۆ: لەسەرتای ئەم وەرزەدا مێرێنگێ، بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەری بەھۆی پێکانی یاریزانەکانی لەوانەش دوو باڵەکەی بەرگری، بەڵام ئەم دوو یاریزانە زۆر بەھێز گەڕاونەتەوە بۆ یاریی کردن, لە کۆی 173 یارییدا لە 30 گۆڵ پشکیان ھەبووە.
4- گاریس بهیل: بۆ چاکبوونەوەی لە پێکانە یەک بەدوای یەکەکانی لە کۆتای رێگاکەیدایە، لە یاریی جزیرەی ئیماراتی و گرێمیۆی برازیلی دەرکەوتەوە، خاوەنی گۆڵی سەرکەوتنیش بوو لە یاریی پێش کۆتای جامی جیھانی یانەکان، لە یاریی کۆتایشدا 10 خولەک بەشداری کرد، ههڵبهت وا دەردەکەوێت بە یەکجاری چاکبووبێتەوە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم