رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی له‌مه‌رگ نزیك ده‌بێته‌وه‌

چاودێرێكی سیاسی: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان رێكناكه‌وێت بۆئه‌وه‌ی گه‌له‌كۆمه‌ له‌پارتی بكات

K24- هه‌ولێر:

خه‌ریكه‌ چیرۆکی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی لە کۆتايی نزیک دەبێتەوە، ئەمەش دواى ئەوەی گۆڕان تاک لایەنە و بێ گەڕانەوە بۆ یەکێتی بڕیاری ھەڵپەساردنی ڕێکەوتنەکەیدا.

وێڕای ئه‌وه‌ی لە کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا بڕیار له‌سه‌ر کشانەوە لە حکومەت درا، ئەو بزوتنەوەیە ڕێکەوتنە سیاسیەکەشی لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی كوردستاني ھەڵپەسارد.

هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه‌ چاودێرێکی سیاسی دەڵێت گۆڕان, بەم بڕیارەی غەدرێکی گەورەی لە خۆی کرد، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ یەکێتی نایەت لەگەڵ گۆڕان ڕێک بکەوێت گەلە کۆمەکی لە پارتی بکات و بە پێجەوانەشەوە, کارێکی واناکات.

ڕۆژی ١٧/٥ /٢٠١٦ ڕێکەوتنی سیاسی یەکێتی و گۆڕان بە ئامادەبونی کەسی یەکەمی ھەردوو لایەنەکە لە دەباشان واژۆ کرا، ڕەشنوسی ڕێکەوتنەکەش لە ٢٥ مادە و ١١ بەش پێک ھاتووە، به‌ڵام جگە لە جێبەجێکردنی یەک دوو مادە تائێستا ھیچ یەکێک لە بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە جێبەجێنەکراون.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fee4ffe8-8181-4ff5-ade9-f428cb28f3e9/122217RDY.ism/manifest