هاوپه‌یمانان عێراق جێناهێڵن
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانیان له عێراق ده‌مێننه‌وه و ره‌تیشی ده‌كاته‌وه كه شه‌ڕی داعش ته‌واو بووبێت.
ژه‌نه‌راڵ فلیكس گیدنی جێگری فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختده‌كاته‌وه كه "شه‌ڕی داعش له عێراق كۆتایی نه‌هاتووه و تا ئێستاش هێزه‌كانی عێراق پێویستیان به هاوكارییه بۆ گه‌ره‌نتیكردنی له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی داعش.
ناوبراو روونیشی ده‌كاته‌وه كه "له سه‌دا نه‌وه‌د و هه‌شتی ئه‌و خاكه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی داعش بوو، رزگاركراوه‌ته‌وه و له‌و رووبه‌ره‌شدا، حه‌فت ملیۆن و حه‌فت سه‌د هه‌زار عێراقی ده‌ژین".
ئه‌و ژه‌نه‌راڵه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه هه‌ر گۆرانكارییه‌ك له‌سه‌ر مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌وان له عێراق په‌یوه‌سته به كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعش له عێراق.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێش چه‌ند رۆژێكعه‌بادی كۆتایهاتنی داعشی له عێراق راگه‌یاند.