داعش ده‌بێته مۆته‌كه‌ی ئاهه‌نگه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
فەرەنسا بە 100 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان خۆی بۆ جەژنەکانی سەری ساڵ ئامادە دەکات
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی جەژنەکانی سەری ساڵدا، سەد هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە شوێنە گەشتیارییەکان و کڵێسا‌کان بڵاوەیان پێدەکرێت، ئه‌وه‌ش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر ئەگەرێک و ریگه‌گرتن له رووداوی تیرۆریستی و نه‌خوازراو.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە "بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات، هێزەکانی پۆلیس و سوپا لە شوێنە هەستیارەکان جێگیر دەکرێن. بەو پێیەی هەڕەشەی روودانی کردەی تیرۆرستی تا ئێستا لە ئارادایە.
لەوەتەی ساڵی 2015 لە ئەنجامی هێرشی ئیسلامییە توندڕەوەکان، 241 کەس لە فەرەنسا کوژراون.
هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا شكستی گه‌وره‌یان تووش بووه‌و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا راگه‌یاندووه، به‌ڵام هێشتا بۆمب گورهگه ته‌نهاكانی داعش ده‌گه‌نه زۆر شوێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش داعش نه‌خشه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه بێت هێرشه‌كانیان له‌م رۆژانه‌ی داهاتوودا چڕده‌كه‌نه‌وه. چونكه رێنمایی بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی رێكخراوه‌كه ده‌ركراوه له كاتی ئاهه‌نگه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵی زاینی‌دا هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا و سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان.
هه‌روه‌ها داعش داوای له ئه‌ندامانی كردووه، هێرش بكه‌نه سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌وروپی و ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵه‌كانیشیاندا، هه‌روه‌ها كڵێسا و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و وێستگه‌ی میترۆ و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵكیان تێدا كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، ئه‌و پیلانه‌ی داعش له ئاژانسه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ركردنی رێنمایی و فه‌رمانه بۆ "گورگه ته‌نهاكان" واتا ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهاندان و ئه‌ندام و لایه‌نگری داعشن و خۆیان به ته‌نها ده‌توانن كارێك بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌دا رابگات.
داعش بۆ ئه‌وه‌ی "گورگه ته‌نهاكان" دڕتر بكات، ڤیدیۆی چۆنییه‌تی درووستكردنی بۆمب و چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی بۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌و سه‌گانه‌ی پۆلیس بۆ پاسه‌وانی به‌كاریان ده‌هێنن، ناتوانن ئه‌و بۆمبانه‌ی به ئه‌ندامانی داعشن ئاشكرا بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه ده‌توانن له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ژماره‌یه‌كی زۆر مرۆڤی پێ بكوژن.