زێدان هۆكاری شكسته‌كه‌ی ریال مه‌دریدی له كلاسیكۆ ئاشكرا كرد
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا كلاسیكۆی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له ریال مه‌درید برده‌وه، زینه‌دین زێدان ددانی به خراپی یانه‌كه‌ی داهێنا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه شایسته‌ی شكست بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23 دێسێمبه‌ری 2017، دوای كۆتایی هاتنی كلاسیكۆ، له پرێس كۆنفرانسێكدا زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتی: دۆڕانێكی زۆر ناحۆش بوو، به‌ڵام پێویسته به‌رده‌اوم بین و ریال مه‌دریدیش هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات.
زیزۆ گوتیشی: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نایشارمه‌وه كه ئێمه ئه‌مڕۆ زۆر خراپ بووین، به‌ڵام نابێت بێهیوا بین و ده‌بێت كۆڵنه‌ده‌ین و به‌رده‌وام بین.
زێدان زیاتر ده‌ڵێت: له گێمی یه‌كه‌م ئێمه یارییه‌كی باشمان كرد و ده‌رفه‌تی گۆڵكردنمان هه‌بوو، به‌ڵام له‌ده‌ستماندا، دواتر له گێمی دووه‌م هه‌ڵه‌یه‌كی هێڵی به‌رگریمان هه‌موو شتێكی له دژی ئێمه گۆڕی.
زێدان له برسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ره‌تی كرده‌وه كه روونكردنه‌وه له باره‌ی به‌شدارینه‌كردنی ئیسكۆ بكات، ده‌شڵێت: من كه‌سی یه‌كه‌مم له بڕیاریدان له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌م.
زیزۆ گوتیشی: نیگه‌ران نیم له له‌وه‌ی بڕیاری به‌شداریكردنم به كۆڤاسیچ دا، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی بڕیاریدا من بووم.
زێدان به‌ڵێنی دا ریال مه‌درید به‌هێزه‌وه هه‌ستێته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: سرووشتی تۆپی پێ وایه، كاتێك ده‌دۆڕێت، هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌یت، به‌ڵام كاتێك براوه ده‌بێت ژیان به‌خۆشی ده‌بینیت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه راهاتووین و ده‌زانین كه چۆن خۆمان له داهاتوو راست ده‌كه‌ینه‌وه.
زیزۆ له كۆتایی لێدوانه‌كانیدا گوتی: كاتێك یاریزانێكت به كارتی سوور بكرێته ده‌ره‌وه و به 2 گۆڵیش له دواوه بێت، بێگومان بارودۆخی ئێمه قورس ده‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاري شكسته‌كه‌ى ئێمه بوو، ئه‌گه‌ر ياريزانێكمان كه‌م نه‌با، تواناى راستكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌مان ده‌بوو.
زينه‌دين زێدان له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتييه‌كان يه‌كه‌مجاره به ئارنيستۆ ڤاڵڤێردى ده‌دۆڕێت و يه‌كه‌مجاريشه بارسا 3 كلاسيكۆى له‌سه‌ريه‌ك له ياريگه‌ى بێرنابيۆ ده‌باته‌وه.
بارسێلۆنا ژماره‌ی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی لالیگا گه‌یانده 45 خاڵ و ریال مه‌دریدیش به 31 له پۆلێنی چواره‌م مایه‌وه.