به ڤیدیۆ... بارسێلۆنا قه‌ڵای بێرنابیۆی به‌سه‌ر ریال مه‌درید دا رووخاند
له كلاسیكۆی ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ شكستی به ریال مه‌درید هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23 دێسێمبه‌ری 2017، له گه‌ڕی 17ـه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی بارسێلۆنای كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام رووداوه گه‌وره‌كان له گێمی دووه‌م بینران.
له خوله‌كی 54 یاریزانانی بارسێلۆنا تۆپێكیان له ناوه‌راستی یاریگه پچڕاند و راكیتیچ سه‌ركردایه‌تی هێرشه‌كه‌ی كرد و تۆپه‌كه‌ی له باڵه‌كانه‌وه بۆ سێرجی رۆبێرتۆ نارد، ئه‌ویش راسته‌وخۆ كردیه ئه‌سیست بۆ لویس سوارێز و هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
دوای 10 خوله‌كه، یاریزانانی بارسا هێرشیان برده سه‌ر هێڵی به‌رگری ریال مه‌درید و ناوبژیوان دانی كارڤاخاڵی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه، دواتر لیۆنێل مێسی به لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می بۆ ریال مه‌درید زیاد كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه، ئه‌لێكس ڤیدال به ئه‌سیستێكی لیۆنێل مێسی گۆڵی سێیه‌م و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ بارسا مسۆگه‌ر كرد.
بارسێلۆنا ژماره‌ی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی لالیگا گه‌یانده 45 خاڵ و ریال مه‌دریدیش به 31 له پۆلێنی چواره‌م مایه‌وه.