یه‌كگرتوو مۆڵه‌ت ده‌داته حكوومه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دوا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی حزبه‌كه له حكوومه‌ت راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، تا 15/1/2018 له حكوومه‌ت ده‌مێننه‌وه و ئه‌و ماوه‌یه‌ش مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه حكوومه‌ت بژێوی خه‌ڵك چاكبكات.
هادی عه‌لی، به‌رپرسی ئەنجوومەنی سیاسی و جەماوەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، له چه‌ند خاڵێكدا هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له باره‌ی بارودۆخی ئێستا كوردستان خسته‌ڕوو.
هادی عه‌لی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی دوو رۆژی رابردووی حزبه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ن لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی چه‌ند رابردووی كوردستان پێكبهێنرێت و كاری جددی بۆ ئازادكردنی ده‌ستگیركراوان و ئاشكراكردنی ئه‌و ده‌ستانه بكه‌ن، كه بوونه‌ته هۆی به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندان.
هه‌روه‌ها داواش له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، به خێرایی وه‌ڵامی داواكانی خۆپیشانده‌ران بداته‌وه و حاڵه‌تی به سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كانیش كۆتایی پێبهێنێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، هادی عه‌لی راشیگه‌یاند، یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستی خۆی له باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و مووچه‌خۆراندا وه‌رده‌گرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا 15/1/2018 له حكوومه‌تدا ده‌مێننه‌وه.
به گوته‌ی هادی عه‌لی، له‌و ماوه‌یه‌دا، شاندی یه‌كگرتوو سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات و ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، حكوومه‌ت كێشه‌ی دابه‌شكردنی مووچه له كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ر نه‌كات، ئه‌وكات دوا هه‌ڵوێستی خۆیان وه‌رده‌گرن.