دی ماریا به‌م كاره‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید توڕه ده‌كات
له دوای سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له كلاسیكۆی ئیسپانیا، دی ماریا هانده‌رانی ریال مه‌دریدی پێشووی توڕه ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24 دێسێمبه‌ری 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دی ماریا لایكی 4 وێنه‌ی له ئینستاگرامی فه‌رمی بارسێلۆنا كردووه له‌وكاته‌ی یاریزانه‌كانی بارسا ئاهه‌نگی گۆڵكردن له دژی ریال مه‌درید ده‌گێرن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م كاره‌ی دی ماریا هانده‌رانی یانه‌ی شایانه‌ی توڕه كردووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رایه‌كی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دی ماریا ئه‌م كاره‌ی له پێناو دوو ئامانج كردووه، یه‌كه‌میان وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید كه پێشتر ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای زیادكردنی مووچه‌كه‌ی كرد ده‌ستبه‌رداری بوو.. دووه‌میان دی ماریا به‌م كاره‌ی گڵۆپی سه‌وزی بۆ به‌رپرسانی كه‌ته‌لۆنیا هه‌ڵكردووه و خواستی خۆی به لایكردن بۆ یاریكردن له ریزه‌كانی بارسا ده‌ربڕیوه.
له گه‌ڕی 17ـه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا له كلاسیكۆی ئیسپانیا له یاریگه‌ی بێرنابیۆ به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له ریال مه‌دریدی برده‌وه و ژماره‌ی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی خوله‌كه بۆ 45 خاڵ زیاد كرد و ریال مه‌دریدیش به 31 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م مایه‌وه.