"محه‌مه‌د سه‌ڵاح هاته ده‌نگ و خواستی خۆی بۆ ریال مه‌درید ده‌ربڕی"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی هێڵی هێرشبه‌ری ریال مه‌درید بقۆزێته‌وه و شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی یانه‌ی مێرنگی بكاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریكاری كاره‌كانی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شایانه بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی Don Balonـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكات.
میدیاكانی ئیسپانیا، به گه‌رمی ئاماژه به ئامانجه‌كانی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌كه‌ن، به‌شێكیان محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری له سه‌رووی خواستی زینه‌دین زێدانی ریال مه‌درید ده‌بینن.
ده‌نگۆی چوونی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌وه‌نده‌ی دیكه كێشه‌كان بۆ یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول زیاد ده‌كات، به‌وپێیه‌ی یانه‌ی بارسێلۆناش ئێستا له هه‌وڵه‌كانی ڕفاندنی فلیپی كۆتینهۆی هه‌مان یانه له‌سه‌ر هێڵه.
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له لالیگا له هێڵی پێشه‌وه‌ی بۆ دروست بووه، ته‌نانه‌ت له 23 یاریزانی ریزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا هیچ یاریزانێكی ریال مه‌دریدی تێدا نییه، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م وه‌رزه زۆرترین گۆڵیان بۆ ریال مه‌درید كردووه (ئاسێنسیۆ، كریستیانۆ و ئیسكۆ) كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی 4 گۆڵن.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌م وه‌رزه له باشترین ئاستی خۆیدایه و به 15 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگی گرتووه و له چامپیۆنزلیگیش 6 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی كردووه.