"ئه‌مریكا له‌مپه‌ری به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی سووریایه"
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت: "بوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا، پاش نه‌مانی داعش له‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته، نایاساییه و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی درووست ده‌كات و هه‌ڕه‌شه له یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌كات".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25/12/2017 لاڤرۆڤ به ئاژانسی "نۆڤستی" رووسی گوتووه: "مۆسكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی سوورییه‌كان تا ره‌وشه‌كه ئارامبكه‌نه‌وه‌و ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ وڵات بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام بیری هاوڕێ ئه‌مریكییه‌كانمان دێنینه‌وه و چه‌ندین جاریش گوتوومانه، چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان له سووریا ره‌وایه‌تی یاسایی نییه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی بۆ به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا كردووه، كه مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو له شاری دانانگی ڤێتنام ده‌ریانكردوو و رایانگه‌یانبوو (مۆسكۆ و واشنتن پارێزگاریی له یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری سووریا و سیستمه سیاسیه عه‌لمانییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن".
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه " پاش ئه‌وه‌ی كۆتایی به داعش دێت، حكومه‌تی سووریا قه‌بووڵی ناكات هێزی عه‌سكه‌ری ئه‌مریكی له خاكه‌كه‌یدا بێت، چونكه بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌مپه‌رێكی راسته‌قینه‌یه له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری سیاسی وڵاته‌كه‌دا".