كاپێلۆ: باشترین یاریزان و به‌رگریكاری جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات
فابیۆ كاپێللۆ راهێنه‌ری ئیتاڵی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه رۆناڵدۆی به‌رازیل باشترین هێرشبه‌ره كه راهێنه‌رایه‌تیم پێ كردووه و باسی 2 یاریزانی دیكه‌ش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 25 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی دیمانه‌یه‌كی فابیۆ كاپێللۆی بڵاو كرده‌وه و تێدا چیرۆكی خۆی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ ده‌گێرێته‌وه.
كاپێللۆ ده‌ڵێت: رۆناڵدۆ باشترین یاریزانه كه راهێنه‌رایه‌تیم كردبێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویست بوو دووریبخه‌مه‌وه، چونكه ئه‌و یاریزانه كێشی 96 كیلۆگرام بوو، كاتێك پرسیارم لێ‌كرد له مۆندیالی2002 كێشت چه‌ند بوو، گوتی 84، منیش داوام لێیكرد هه‌ر هیچ نه‌بێت كێشت بۆ 88 كیلۆگرام دابه‌زێنه.
كاپێللۆ له باره‌ی باشترین به‌رگریكاری جیهان ده‌ڵێت: بۆنوچی یه‌كێكه له باشترین به‌رگریكاره‌كانی ئیتاڵیا، یه‌كێكه له باشترین 3 به‌رگریكاری جیهان له‌رووی هه‌ڵسوكه‌وتكردن به تۆپه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كه بۆنوچی هه‌یه‌تی نازانێت چۆن به‌رگری بكات.
كاپێللۆ له دیمانه‌كه‌یدا باسی سه‌رده‌می خۆی و ئیبراهیمۆڤیچ له یوڤێنتۆس ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كاتێك زڵ‌اتان له 2004 له یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا هاته یوڤی، ئیبرا نه‌یده‌زانی چۆن شووت و لێدان ئاراسته‌ی گۆڵ بكات، من فێرم كرد و كردمه یه‌كێك له تۆپهاوێژه باشه‌كانی جیهان.
كاپێللۆی ته‌مه‌ن 71 ساڵ، وه‌ك یاریزان پێشتر ته‌مه‌نێكی كورتی یاریكردنی له نێوان له 1970 تا 1980 له یانه‌كانی رۆما، یوڤێنتۆس و میلان به‌سه‌ر بردووه، دواتر روویكردۆته جیهانی راهێنه‌رایه‌تی، سه‌رپه‌رشتی یانه‌كانی ئه‌یسی میلان، ریال مه‌درید، رۆما، یوڤێنتۆس كردووه، هه‌روه‌ها راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و رووسیا بووه، ئێستاش راهێنه‌ری یانه‌ی جیانگسوو شوینگی چینییه.