مێسی ته‌واوی كاته‌كانی له گه‌رمه‌ی كلاسیكۆ به پیاسه‌كردن تێپه‌ڕكردووه

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریخستووه كه لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا زۆرترین كاته‌كانی له كلاسیكۆ به‌پیاسه‌كردن تێپه‌ڕ كردووه و چه‌ندان ئاماری دیكه‌شی خستۆته‌ڕوو.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 دێسێمبه‌ری 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی 83.1%ـی كاته‌كانی له گه‌رمه‌ی كلاسیكۆ به پیاسه‌كردن و رۆیشتنێكی له‌سه‌رخۆ به‌سه‌ر بردووه و له به‌درێژایی یارییه‌كه‌ش له لایه‌ن كۆڤاسیچی كرواتی چاودێری كراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی 10.8%ـی خوله‌كی یاریكردنی به راكردنێكی هێواش تێپه‌ڕكردووه، رێژه‌ی راكردنیشی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به 4.95% خوله‌ك خه‌ملێندراوه.
رۆژنامه‌ی ئاس ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه مێسی له كلاسیكۆ له رووبه‌ری 8.03 كیلۆمه‌ته‌ر جوولاوه و یاریكردووه، ئه‌مه‌ش مه‌ودایه‌كی كه‌متر به به‌راوردی یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانیش.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش، لیۆنێل مێسی له كلاسیكۆی ئیسپانیا سه‌ركردایه‌تی بارسێلۆنای كرد و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ریال مه‌درید هێنا، مێسی له یارییه‌كه‌دا گۆڵێك و ئاسیستێكی كرد.
.jpg)