مۆرینهۆ: هۆكاری سهركهوتنی گواردیۆلا خهرج كردنی پارهی زۆره
دوای بەرامبەربوونەکەی مانچێستەر یونایتد، خۆزێ مۆرینهۆ بە ناڕاستەوخۆ رەخنەی لە بەرگریکارانی تیپەکەی گرت و پێیوایە مانچێستەر یونایتد ئێستا یەکێک نییە لە باشترین یانەکانی جیهان و ئەو 300 ملیۆن پاوەندەی لە ماوەی دوو ساڵ لە کڕینی یاریزانان خەرجیان کردووە بەس نییە و دەڵێت: مان سیتی بە نرخی هێرشبەر بەرگریکاری کڕیوە بۆیە لەسەری سهپاوه نازناوی پرێمەرلیگ بەدەست بهێنێت.
خۆزێ مۆرینهۆ راهێنهری پورتوگالی یانهی مانچێستهر یونایتد له پرێس كۆنفرانسێكدا دهڵێت: من بە هیچ بە ئەنجامی یارییەکە دڵخۆش نیم هەروەکو دڵخۆش نەبووم بە ئەنجامی یارییەکەی لێستەر سیتی، بەڵام لە ئاستی یاریزانەکانم رازیم و رەخنەیان لێناگرم.
مۆرینهۆ گوتیشی: لە یارییەکە گۆڵی یەکەممان لێبوو، من ناو لەم گۆڵانە دەنێم گۆڵی ئێس، ناتوان وشەکە بە تەواوەتی بەکار بهێنم، بەڵام ئەم جۆرە گۆڵانە گۆڵی ئێسن، دواتر گۆڵی دووەمیشمان بە لێدانێکی راستەوخۆی جوان لێبوو. بەڵام لە نیوەی دووەم باش یاریمان کرد.
مۆرینهۆ دهشڵێت: من دڵخۆشم بە کەسایەتی تیپەکەم، ئێمە لە دوایین 15 خاڵدا تەنیا 8 خاڵمان بەدەستهێنا، چونکە چەندان هەلی گۆڵکردنمان لەدەست داوە و لە دوو یاری رابردوو سێ گۆڵی ئاسانمان لێبوو.
مۆرینهۆ گوتیشی: ئێمە دووەم ساڵە خەریکی ئەوەین جارێکی دیکە مانچێستەر یونایتد بونیاد بنێینەوە، چونکە مانچێستەر یونایتد ئێستا یەکێک نییە باشترین یانەکانی جیهان، راستە ئەیسی میلان و ئارسێناڵ و تۆتێنهام یانەی مەزنن، بەڵام ئەم یانانە لەسەریان پێویست نییە ببنە پاڵەوانی خول، چونکە وەکو مانچێستەر سیتی پارەیان خەرج نەکردووە، مان سیتی بەرگریکار بە نرخی هێرشبەر دەکڕێت.
مۆرینهۆ گوتیشی: راستە ئێمەش 300 ملیۆن پاوەندمان خەرج کردووە، بەڵام ئەمە بەس نییە.
یانهی مانچێستهر یونایتد به 43 خاڵ له پلهی دووهمی ریزبهندی پرێمهرلیگی ئهم وهرزهیه و به جیاوازی 12 خاڵ له یانهی مانچێستهر سیتی پێشهنگ دووره.