رۆناڵدۆی به‌رازیلی ره‌خنه له بارسێلۆنا ده‌گرێت
رۆناڵدۆ نازاریۆ ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی بڕازیل به توندی ره‌خنه له هه‌ڵسوكه‌وتی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر یاریزانه بڕازیلیه‌كان ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا دیمانه‌یه‌كی رۆناڵدۆی به‌رازیلی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باشترین ساڵه‌كانم له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام ریال مه‌درید نزیكترینه له دڵم و هێشتا په‌یوەستم به‌و یانه‌یه‌وه.
رۆناڵدۆی 41 ساڵ له درێژه‌ی قسه‌كانی گوتیشی: كۆتایی چاره‌نووسم له‌گه‌ڵ بارسا زۆر سه‌یر بوو هاوشێوه‌ی كۆتاییه‌كه‌ی نێیمار بوو، نازانم بۆ بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی خراپ كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یاریزانه بڕازیلیه‌كان ده‌هێنێت.
رۆناڵدۆ به یه‌كێك له دیاترین ئه‌و ئه‌ستێره بڕازیلیانه داده‌نرێت كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز له نێوان ساڵانی 1996 ـ 1997 یاری بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كردووه، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر میلان كرد و به ئاستێكی به‌رز په‌نجه‌ی په‌شیمانی به یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌زت.