به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌یسه‌لمێنێت كه هاری كه‌ین شێت و شه‌یدای ریال مه‌دریده
تویتێكی پێشووی هاری كه‌ینی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتێنهام ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و یاریزانه یانه‌ی ریال مه‌دریدی خۆشده‌وێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌شێك له میدیاكانی ئیسپانیا داهاتووی ئه‌و یاریزانه به یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌به‌ستنه‌وه.
هاری كه‌ین پادشای گۆڵكارانی 2017 پێش چوار ساڵ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی تۆتێنهام ده‌بوو، ئه‌وكات له چامپیۆنزلیگ یانه‌ی بایرن میونشن به راهێنه‌رایه‌تی پێپ گواردیۆلا به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی ریال مه‌دریدی دۆڕاند.
هاری كه‌ین له كاتی گۆڵی سێیه‌می كریستیانۆ له بایرن میونشن، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر گاڵته‌ی به بایرن میونشن كردووه و خۆشحاڵی به سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه و یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید به ئاتاری فیفا وه‌سف كردووه نووسیویه‌تی: حه‌ز به یاری (فیفا) ده‌كه‌م.
به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌له مه‌درید) له سه‌رتاسه‌ری جیهان له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه به‌كاردێت كه هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی ریال مه‌دریدن و به واتای پیرۆزه مه‌درید به‌ره‌و پێشه‌وه.
ریال مه‌درید وه‌رزی رابردوو خواستی گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ینی ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام هه‌ر زوو له لایه‌ن به‌رپرسانی یانه‌ی تۆتێنهام ڕه‌ت كرایه‌وه.