سه‌ركردایه‌تی كورد په‌یامێك ئاراسته‌ی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌كات

له‌سه‌ر ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردییه‌كان سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاته‌ ده‌نگ
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ebdfc8f2-6668-412f-8ea9-8f693087edf0/122817VBM.ism/manifest

K24 - كه‌ركووك:

هێزە عێراقییەکان بەفەرمانێکی ڕاکان جبوری، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت چوونەتە سەر هەندێک گوندی سەر بەناحیەی سەرگەڕان، لەڕۆژئاوای کەرکووک، عەرەبەکان کە هێنراونەتە ناوچەکە، ئەو خێزانە عەرەبانەن که لەسەرده‌می بەعس بەبڕیاری قیادەی ئەو حزبە هێنرابوونە ناوچەکە، لەدوای ئەوەی کورد لە ساڵی 2003 گەڕاوەتەوە سەر خاکەکەی، ئێستاش جارێکی دیکە هێزە عێراقییەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر خاکی کورد.

دوێنێ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ، ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی حه‌زه‌ڕ و به‌عاج و سه‌ر سنووری سووریا، له‌گه‌ڵ پۆلیسی فیدرالی، به‌ سه‌رپرشتی عه‌قید عه‌لی له‌ فه‌وجی 3، لیوای 11، هاتوونه‌ته‌ ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان و له‌وێش دانیشتووانی گوندی په‌ڵكانه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، ماڵه‌كانییان جێبهێڵن، ئه‌مڕۆش چوونه‌ته‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌ كورده‌كانی گوندی شه‌ناغه‌ی سه‌ر به‌ هه‌مان ناحیه‌.

دیمەنەکانى سه‌ره‌وه‌، لە رێگای مۆبایلەوە گیراون، ساتی هاتنی هێزێکی سوپای عێراق  و حەشدە، بۆ سەر ژمارەیەک گوندی کوردنیشین لە ڕۆژئاوای کەرکووک، ئامانج لە هاتنی هێزەکە تەعریب کردنەوەی ناوچەکەیە.

هێزە عێراقیەکان 17 گوندی کوردنشیانیان ئاگادارکردووه‌تەوە کە ناوچەکە چۆڵ بکەن، ئەم به‌ڵێننامه‌یه‌شیان بەخاوەن ماڵەکان ئیمزاکردووەو مۆڵەتی 72 کاتژمێریان داناوە بۆ چۆڵکردنی گوندەکان.

کاردانەوەکان توندبوون لای کورد، تا ئەو ئاستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم هاتە سەرخەت، پەیامی سەرکردایەتی کوردیش لە ڕێگای ئەم پیاوەوە گەێنرایە، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک.