نامەی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی گۆڕان و كۆمەڵ گەیشتوونەتە دەست سەرۆكى حكوومه‌ت

"كشانەوە لە حكومەت ئه‌م رێكاره‌ یاساییانه‌ی پێویسته‌"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d3cbdc9b-4b12-473e-ac28-abf3f7c35ba7/122817TXY.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

نامەی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی گەیشتوونەتە دەست سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، لە ھەنگاوی دواتریشدا بەڕێوەبەرە گشتییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان نامەی دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش دەكەن، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردسانیش دەڵێت كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت ھەنگاوی یاسایی پێویستە.

بڕیارەكەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ كشانەوە لە حكومەت بەچەند قۆناغێك خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە. سەرەتا وەزیرەكانی بزووتنەوەكە لە حكومەت لەرێی پێشكەشكردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوە بۆ سەرۆكی حكومەت، پۆستەكانی خۆیان بەجێدێڵن، ئێستا نامەكان لای سەرۆكی حكومەتن.

بزووتنەوەی گۆڕان ھەفتەی رابردوو دوای دوو رۆژ كۆبوونەوە ، دواجار بە زۆرینەی دەنگی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەكە بڕیاری كشانەوەیان لە حكومەتدا، بڕیارەكە گشتگیرە جگە لە وەزیرەكان ، بەرێوەبەرە گشتییەكانییش دەگرێتەوە، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانیش ئاشكرای دەكات لە قۆناغی دووەم بەرێوەبەرە گشتییەكانی بزووتنەوەكە لە حكوومەت  نامەی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش دەكەن.