"ته‌واو چوونی كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا ده‌بێته ڕاستی"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه فلیپی كۆتینهۆ له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 30 دێسێمبه‌ری 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرده‌وه كه یانه‌ی لیڤه‌رپوول دوای گواستنه‌وه‌ی ڤان دایك به 75 ملیۆن پاوه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی یانه‌كه‌ی دروست كردووه، بۆیه له پێناو هاوسه‌نگی دارایی بڕیاریداوه فلیپی كۆتینهۆ بفرۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلیپی كۆتینهۆی به‌رازیلی ئێستا له شاری بارسێلۆنایه بۆ به كرێگرتنی خانوویه‌ك و له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆتینهۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆده‌بنه‌وه و واژۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه یانه‌ی لیڤه‌رپوول داشكاندنی له 140 ملیۆن پاوه‌ند بۆ 130 ملیۆن پاوه‌ند بۆ نرخی كۆتینهۆ كردووه و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له نێوان هه‌ردوو یانه روویداوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پاوڵینهۆ هۆكارێك بووه كه هاتنی كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا خێراتر بكات، هه‌ڵبه‌ت لویس سوارێزیش رۆڵی له رازیكردنی كۆتینهۆ هه‌بووه به‌وپێیه‌ی له لیڤه‌رپوول به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن.
هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه په‌یامێكی بۆ كۆتینهۆ ناردووه و دڵنیای كردۆته‌وه له هاتنی بۆ لالیگا و بارسا په‌شیمان نابێته‌وه.