هۆڵه‌ندا و كوه‌یت ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق بڵاویكرده‌وه، هێلی فڕۆكه‌وانی هۆڵه‌ندا و كوه‌یت ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئاسمانی عێراق و سنووری ئاسمانی وڵات بۆ گه‌شته فڕۆكه‌وانه‌كانییان به‌كارده‌هێنن.
عه‌باس عیمران، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق رایگه‌یاند، هێلی ئاسمانی كوه‌یت، بۆ زۆربه‌ی گه‌شته‌كانی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئاسمانی عێراق به‌كارده‌هێنێت.
هاوكات راشیگه‌یاند، وڵاتی هۆڵه‌نداش بۆ گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاسمانی عێراق.
زۆربه‌ی وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌وروپا، له گه‌شته‌كانییان ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنن، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وتنی شوێنی جوگرافی و سه‌قامگیری ئاسمانه‌كه‌ی، وه‌ك له وێبسایتی فڵایت رادار 24یش ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هیچ داهاتێك به‌رامبه‌ر به كارهێنانی ئاسمانی هه‌رێم، له‌لایه‌ن به‌غداوه نادرێته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاسمانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌نددایه.
پێشتر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاشكرایكرد، داهاتی ساڵانی ئاسمانی عێراق، ته‌نها هی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و كۆمپانیاكانی پۆسته، 70 ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان، له فرۆشتنی ئاسمانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه، هیچی ده‌ستنه‌كه‌وتووه.