سوننه‌كانی خورماتوو: ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو
K24- هه‌ولێر:
شێخ سائر به‌یاتی، نوێنه‌ری هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه له خورماتوو جه‌ختی كرده‌وه، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رێگه ناده‌ن بگه‌ڕێینه‌وه ناوچه‌كانمان و گوتیشی، وێڕای ئه‌وه‌ی كورد نه‌یتوانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بكات، كه له 25ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هه‌رچونێك بێت ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو و گوتیشی، پرۆسه‌ی رفاندنی هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب و توركمانی سوننه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه له ناوچه‌كانیان به‌رده‌وامه.
شێخ سائر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تائێستا چاره‌نووسی 350 هاووڵاتی سوننه به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه رفێندراون و گوتی "میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ناوچه‌كانمان له سنووری خورماتوو ده‌كه‌ن"، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه "دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر ئێمه ناچاری ئاواره‌یی بووین، به‌هۆی پێشلێكاریه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئێستا زیاتر له 80 هه‌زار خێزانی عه‌ره‌بی سوننه له ئاواره‌ییدا ده‌گوزه‌رێنن". جه‌ختیشی كرده‌وه "له‌ئێستادا ناوچه‌كه‌مان كه به ده‌شتی به‌یات ناسراوه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ڕوه ده‌برێت".
به‌یاتی گوتی: "ئێمه وه‌ك هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه له خورماتوو، سوپاسی كورد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وان ئێمه‌یان له دوژمنه‌كانمان رزگاركردووه، كه ئه‌وانیش داعش و حه‌شدی شه‌عبی بوون، ئه‌گه‌ر كورد و پێشمه‌رگه نه‌بوونایه، ناوچه‌كه‌مان و سه‌روه‌ت و موڵكمان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و دوژمنانه ده‌روخێندران و، ده‌بوونه په‌ناگه‌ی تیرۆریستان".
له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی رفاندنیش له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه له ناوچه‌كانیان، شێخ به‌یاتی ده‌ڵێت: "هێشتا حاڵه‌ته‌كانی رفاندنی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه به‌رده‌وامن، ئه‌وان هاووڵاتییه سوننیه‌كان ده‌ڕفێنن چ عه‌ره‌ب بێت یاخۆد توركمان، له‌و كاته‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هاتوونه‌ته ناوچه‌كه‌مان تا ئێستا، 950 كه‌سیان رفاندووه، له‌و ژماره‌یه‌ش توانیومانه 600 كه‌س به بڕی 3 ملیار دینار رزگار بكه‌ین، به‌ڵام تائێستا چاره‌نووسی 350 كه‌سی دیكه به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه و، نه‌مانتوانیوه رزگاریان بكه‌ین، هیچیش له‌باره‌یانه‌وه نازانین ئاخۆ له‌ژیان ماون یانیش نا".
تایبه‌ت به دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش له‌ژێر سایه‌ی بوونی حه‌شدی شه‌عبی، نوێنه‌ری هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه له خورماتوو رایگه‌یاند "دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ناوچه‌كه به دۆخێكی ئه‌منی زۆر خه‌راپدا گوزه‌ر ده‌كات و، به‌نه‌رێنی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا شكاوه‌ته‌وه و ناچار په‌نایان بۆ ئاواره‌یی بردووه، ئه‌وانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ش، له ترسی حه‌شدی شه‌عبی نا‌وێرن هیچ شتێك بكه‌ن و رۆژ به‌ڕۆژ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان زیاتر ده‌بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شێخ به‌یاتی باسی له مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه كرد و گوتی: "مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵمان زۆر خه‌راپه و تائێستا هیچ هاوكارییه‌كی ئێمه‌ی نه‌كردووه، وێڕای رێگریكردنی له گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سه‌ر زێدی خۆمان"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆمان له‌ئێستادا له‌ده‌ست میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه، ئه‌و میلیشیایانه‌ش ناوچه‌كه‌یان داگیركردووه و رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌مان ناده‌ن".