كه‌ركووك.. به‌رپرسێكى به‌در له هه‌وڵێكى كوشتن رزگارى بوو
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، رێكخراوى به‌درى چه‌كدارى رايگه‌ياند، به‌رپرسێكى چه‌كدارييان له كه‌ركووك له هه‌وڵێكى كوشتن رزگارى بووه.
به‌رپرسى راگه‌ياندنى رێكخراوى به‌در، لقى باكوور، عه‌لى تسينلى له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ لێپرسراوى پاسه‌وانه‌كانى به‌رپرسى لقى باكوورى رێكخراوى به‌در محه‌ممه‌د مه‌هدى به‌ياتى له هه‌وڵێكى كوشتن له ناوه‌ڕاستى كه‌ركووك رزگار بوو.
گوتيشى: به‌ياتى له ناوه‌ڕاستى كه‌ركووك رووبه‌ڕووى هه‌وڵێكى كوشتن و رفاندن بووه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌يان ده‌ستپێكردووه.
له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌رپرسيارێتى ئه‌منى شارى كه‌ركووكيان گرتووه‌ته ده‌ست و له شاره‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئ.ر