بەڕێوبەرى ناحیەى سەرگەڕان: دواى چوونى شاندى یەکێتى پشێوى لەناوچەکە دروست بووە
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوبەرى ناحیەى سەرگەڕانى سەر بەشارۆچکەى دووبز، لوقمان ئەحمەد، بەکوردستان24ى راگه‌ياند، ئەو شانده‌ى کە لە پەرلەمانتارانى یەکێتى پێکهاتبوون و ئەمڕۆ چوونە ناحیەى سەرگەڕان، رێگە چارەیان پێ نەبوو بۆ چارەسەرکردنى کێشەى خەڵک و دواى گەڕانەوەیانیش پشێوى لەنێوان ماڵە کوردەکان و عەرەبە بەدووکانى سنورەکە دروست بووە.
گوتيشى: تەنانەت عەره‌بەکان هاتونەتە ناو خانووى هاووڵاتييه‌كى کورد و ئاڵۆزیش درووست بووە.
بەوتەى لوقمان ئەحمەد، ئەو کێشەیەى کە لەناوچەکەدا دروستبووە تاکو ئێستا بەردەوامه و هێزەکەیش هیچ نەکشاونەتەوە و کێشەکانیش بەهەڵواسراوى ماونەتەوە، هەموو کاربەدەستانى هەرێمى کوردستان و عێراقیشى لێ ئاگادارکراوەتەوە.
بەڕێوبەرى ناحیەى سەرگەڕان باسى لەوەشکرد، بڕیارە سبەى شاندێکى نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانى شارۆچکەى دووبز بکەن و بەمەبەستى بەدواداچوونى کێشەكان سەردانى ئەو گوندانەیش بکەن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێستا هەموو لایەک هاتونەتە سەر خەت و پاڵپشتى لەداواى کورد دەکەن، چونکە کورد لەسەر خاکی خۆیەتى و ئێستا دەیانەوێت دەریان بکەن لە ناوچەکە و شوێنەکە تەعریب بکەن، ئەمەش مەترسییەکى گەورەیە کە رووى لەناوچەکە کردووە.
ئه‌مڕۆ شاندێكى په‌رله‌مانتارانى يه‌كێتى له به‌غدا سه‌ردانى گوندى په‌لكانه‌يان كرد.
شاندەكەی یەكێتی پێكھاتبوو لە شوان داودی، ئاڵا تالەبانی، رێبوار تەھا، محەممد دووشیوانی ئه‌ندامانى فراكسيۆنى يه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
ئه‌و شانده دەیانوویست بچنە گوندی پەلكانە كە رۆژانە لە لایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی ھەڕەشەیان لێدەكرێت و داوایان لێدەكرێت گوندەكانیان جێبھێڵن.
به گوێره‌ى لێدوانى ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى دانيشتووى ئه‌و گونده بۆ كوردستان24، دواى سه‌ردانى شانده‌كه‌ى يه‌كێتى، كێشه‌كانيان ئاڵۆزتر بوونه.
يه‌كێك له شاهێدحاڵه‌كانى سه‌ردانى شانده‌كه‌ى يه‌كێتى بۆ گوندى په‌لكانه به كوردستان24ى راگه‌ياند، خه‌ڵكى گونده‌كه‌يان پێشوازيان له‌و په‌رله‌مانتارانه نه‌كردووه، چونكه ئه‌و چوار پەرلەمانتارە رۆڵی سەرەكیان ھەبووە لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و پشتگیریان كردووە لە ھاتنی حەشدی شەعبی بۆ كەركووك.
دواى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر له سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی قه‌زای دوبزی پارێزگای كه‌ركووك، به سه‌رپه‌رشتی پۆلیسی فیدرالی عێراق، پرۆسه‌ی دووباره ته‌عریب كردنه‌وه، ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و دانیشتووانی چه‌ند گوندێك هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كانییان جێبهێڵن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، رۆژى 27ى ئه‌م مانگه، عه‌ره‌بی "به‌دو" كه پێشتر له پرۆسه‌ی ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه هێنراونه‌ته ئه‌و شوێنه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ناوچه‌كانی "به‌عاج و حه‌زه‌ر" و سنووره‌كانی سووریا‌ن، جارێكی دیكه هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵه كورده‌كانییان داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی شایه‌تحاڵێكیش، كه تا ئێستاش ماڵی باوكی له گوندی په‌ڵكانه‌یه، پرۆسه‌كه به سه‌رپه‌رشتی عه‌قید عه‌لی، له فه‌وجی سێی لیوای 11ی پۆلیسی فیدرالی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیش كه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، به‌ڵێننامه‌یه‌ك به هاووڵاتییانی كورد پڕده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سێ رۆژدا ماڵه‌كانییان جێبهێڵن، ئه‌و خانووانه‌شی كه له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه چۆڵ بوونه و دانیشتووانه‌كه‌ی ئاواره‌بوونه، راسته‌وخۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان، له‌ناویدا نیشته‌جێ ده‌بن.
دیار به‌كر عه‌زیز، كوڕی موختاری گوندی په‌ڵكانه، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، عه‌ره‌به هاورده‌كان، به یاوه‌ری پۆلیسی فیدرالی عێراق، ده‌چنه سه‌ر ماڵه كورده‌كان و ئاگاداری‌یان ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌بێت له ماوه‌ی 3 رۆژدا ماڵه‌كانییان چۆڵ بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.
له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ته‌عریبكردنی كوردستان و گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستان، حكوومه‌تی به‌عس له ژێر ناوی هه‌ڵمه‌تی ته‌عریبدا، ته‌واوی زه‌وییه‌كانی ئه‌و ناوچانه كرده موڵكی حكوومه‌تی عێراق و له ژێر ناوی نوێ و به گرێبه‌ستی نوێ، به عه‌ره‌به هاورده‌كانی به‌خشیوه، دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقیش، خاوه‌ن موڵكه كورده‌كان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵه‌كانییان له‌و ناوچانه، عه‌ره‌به هاورده‌كان ناوچه‌كانییان جێهێشت.
ئ.ر