"به‌غدا به به‌رنامه سیاسه‌تی ته‌عریب به‌رامبه‌ر به كه‌ركووك جێبه‌جێ ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا سیاسه‌تی ته‌عریب به‌رامبه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له پارێزگاكه په‌یڕه‌و ده‌كات و تا ئێستاش 5 به‌رپرسی كارگێڕی كوردی كۆمپانیاكه‌ی لاداوه و عه‌ره‌بییان له شوێنه‌كانییان دامه‌زراندووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی "بغداد الیوم"، محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی 3ی پارتی له كه‌ركووك، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی كه‌ركووك، به به‌رنامه سیاسه‌تی ته‌عریبكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه په‌یڕه‌و ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، ده‌ستییان به كردنه‌وه‌ی كامپ كردووه، كه ئاواره عه‌ره‌به‌كانی ناوه‌ڕاست و حه‌ویجه‌ی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه شاره‌كه و دواتریش به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناسنامه‌ی باری شارستانی خۆیان بهێننه سه‌ر شاره‌كه.
محه‌مه‌د خورشید گوتی: "له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریب، 5 به‌رپرسی كارگێڕی كورد له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له‌سه‌ر كاره‌كانییان لادراون و له جێگه‌یاندا پێنج كه‌سی عه‌ره‌ب دانراوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وانه‌ی لادراون له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش و ده‌سته‌كانی كۆمپانیاكه‌ن".
به‌رپرسی لقی 3ی پارتی له كه‌ركووك راشیگه‌یاند، پرۆسه‌ی ته‌عریب پۆسته‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای داقوق و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی داقوق و قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركووك و خورماتوو و ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی گرتووه‌ته‌وه، كه پێشتر كورد بوون و ئێستا لادراون، له جێگه‌كانیشیاندا كه‌سانی عه‌ره‌ب دانراون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی راشیگه‌یاندووه، هێزه فیدرالییه‌كان، دووجار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندی "خاڵۆ بازیانی" باشووری كه‌ركووك و ئامانجییان راگواستنی دانیشتووانی گونده‌كه بووه كه كوردن، هه‌روه‌ك راگواستن و ده‌ركردنی هاووڵاتییانی كورد له گوندی په‌ڵكانه (له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی قه‌زای دوبزی پارێزگای كه‌ركووك).
ئاشكراشی كرد، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی به‌ر له ساڵی 2003 بۆ ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه هێنرابوونه كه‌ركووك، دوای 2003 گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كانییان و هه‌ر خێزانێكیش بڕی 20 ملیۆن دیناری وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌رگرتووه.