" خەڵكی ئێران گۆڕانكاری ده‌وێت"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ڵكی باشی ئێران گۆڕانكارییان ده‌وێت و هیچ رژێمێكی سه‌ركوتكاریش ناتوانێت تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت.
لە كاردانەوەی بارودۆخی ئێران و خۆپێشاندان و ناڕەزایی ھاووڵاتیانی ئێران، دۆناڵد ترەمپ، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە دوو تویت ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: "خەڵكە باشەكەی ئێران گۆڕانكاری ریشەییان دەوێت".
ترەمپ دەشڵێت: "ھەموو جیھان لە خواستی ئێرانییەكان تێدەگات و ئەوان ئەو لایەنەن كە رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران زۆرترین ترسی لێیان ھەیە، لە تەك بازوو ھێزی سەربازی ئەمریكا".
ترەمپ دووپاتیشی كردووەتەوە: "ھیچ رژێمێكی خۆسەپێن و داپڵۆسێنەر ناتوانێت بە زوڵم و زۆر تا ھەتایە خۆی بسەپێنێت و بەردەوام بێت، ئێرانییەكان دەرفەتێكیان لەبەردەمە و جیھانیش تەمشایان دەكات و چاوی لێیانە".
رۆژی پێنج شەممە 28/12/2017، خەڵكی ئێران خۆپێشاندانیان دژی حكومەت دەستپێكرد و چەندین درووشمیان دژی بێكاری و هه‌ژاری و گرانی نرخه‌كان بەرزكردەوە، لە سەرەتاشدا له شاری مه‌شهه‌ده‌وه خۆپێشاندان دەستیپێكرد، كه دوای تاران دووه‌م گه‌وره شاری ئه‌و وڵاته‌یه. دواتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی تاران، رشت، ساری، قوم، ته‌برێز، ئورمیه، هه‌مه‌ندان، خرم ئاباد، خوراسان و قوجانی گرته‌وه. دوای فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كان، چه‌ند شارێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش لە كرماشان و خوره‌مئاواش له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و چه‌ندین درووشمی وه‌ك "یان مرن یان ئازادی و مردن بۆ دیكتاتۆر" به‌ده‌نگی به‌رز ده‌گوترایه‌وه و، ئاڵۆزی كه‌وته نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ناوخۆییه‌كانی ئێران.
پێداچوونەوە: ھ.م