دوو حزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پاڵپشتی له خۆپێشاندانه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن
K24 - ھەولێر
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بکەن.
لە راگەیاندراوەکەی ئەم دوو حزبەی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتووە: "ئه‌م خۆپێشاندانانه ئاماژه‌یه‌كه بۆ توڕه‌یی پەنگخواردووی چەندین ساڵ، له حكومڕانێكی ناكارامه، گه‌نده‌ڵ، نادادپه‌روه‌ر و دیكتاتۆر كه هیچ دەرفەتێكی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌یه‌كی مه‌دەنیانه به ھاووڵاتیان نادات و له به‌رامبەر‌یاندا به‌رپرس نییه".
لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەکراوە: "خه‌ڵك بێ هیوان به‌رامبه‌ر به به‌ڵێنە یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی رۆحانی و درووشمه بریقه‌داره‌كانی رێفۆرمخوازان و چی دیكە ئاماده‌نین پشت به باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات ببه‌ستن".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو: "خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان هەموو کات پێشەنگی دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان بوون و ئێستاش پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەن، داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کراوە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بکەن".
چەند رۆژێكە خۆپێشاندانی بەرفراوان لە شارەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان دژی حكومەتی ئێران دەستیپێكردووە، بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی رۆژی رابردووی شاری دروودی سەر بە پارێزگای لوڕستان 6 کەس گیانیان لە دەستداوە و 4 کەسیش بریندار بوون.
پێداچوونەوە: ھ.م