كەشناسی: بارانبارین دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی و كەركووك لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و لە دھۆك ئاسمان تەواو ھەور دەبێت و ئەگەری نمە باران ھەیە.
كەشناسی پێشبینی دەكات سبەی ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو و باراناوی دەبێت و رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت.