دوو گەنج شەرابێكی جیاواز دروست دەكەن
K24 - ھەولێر
لە مێژووی دروستبوونی شەراب، تەنیا شەرابی سوور و سپی بەرھەمھێنراوە، بەڵام دوو گەنجی ئیسپانی بە تێكەڵكردنی ترێی رەش و سپی و توێكڵەكانی، جۆرێكی نوێی شەرابیان داھێناوە كە رەنگی شینە و وەكو خۆیان دەڵێن، تام و بۆنی تەواو جیاوازە و تا ئێستاش كەس سەری لێدەرناچێت، شوشەیەكی 75 ملیمی شەرابی جیك، دەگاتە 10 دۆلار، بەڵام ئەوە بووەتە كێشە لەبەردەم بازاڕی شەرابە شینەكە و رەنگەكەی، كە بازاڕی ئەوروپا رەتیدەكاتەوە.
شەرابی شین، ئەو رەشەرابەی رەنگ و تامەكەی سەری لە شارەزایانی بواری كیماوی و شەراب خۆرە بەتەمەنەكان شێواندووە، دوای یەكەم وەشانی شەرابی جیك، ئێستا لە زۆربەری زۆری رێستورانت و باڕەكاندا خواست لەسەر ئەم شەرابە بەرزدەبێتەوەو وەكو خۆیان دەڵێن، تام و بۆنی رەنگی شارەباكە جیاوازەو پێناسە ناكرێت، ئەم شەرابە تەنیا تام و رەنگەكەی بەڵكو شووشە و وێنەكەشی كۆمەڵێك پرسیاری لای خەڵك دروستكردووە.
ھ.م