دوای په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی به‌غدا داوای لیستی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا داوای لیستی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ وردبینیكردن و دابینكردنی مووچه، په‌رله‌مانتارێكی كورد ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مجاره به‌غدا داوای لیستی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌كات.
محه‌مه‌د عوسمان، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستییان كه‌وتووه، پێشبینی ده‌كرێت حكوومه‌تی به‌غدا دوای په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی، داوای لیستی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی بۆ بكات.
به گوته‌ی محه‌مه‌د عوسمان، هۆكاری داواكردنی لیستی فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی باڵا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی كه‌متر له لیستی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا هه‌یه.
به گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌غدا داوای لیستی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی كردووه و بڕیاریش تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه لیستی فه‌رمانبه‌ران ئاماده بكرێت و ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت.
ا. م